ڕێنمایی نوسین بۆ ناردنی توێژینەوە

شێوازى نوسينی پوختەی توێژینەوە:

١. پێويسته پوختەی توێژينه‌وه ئه‌م زانياريانه‌ى تێدا بێت:

  • ناونيشانى توێژينه‌وه‌كه.
  • ناوى توێژه‌ر يان توێژه‌ران.
  • نازناوى زانستى.
  • شوێنى كاركردن (بەش، زانکۆ یان پەیمانگە، شار، وڵات).
  • ئيمێل.

٢. ناوی توێژه‌ر يان توێژه‌رانی پێشکەشکار دیاری بکرێت.
٣. پوختەی توێژینەوە بە زمانی ئینگلیزی، کوردی و عەرەبی وەردەگیرێن.
٤. پوختەی توێژينه‌وه پێويسته‌ له‌ دووسەد وشه‌ زياتر نه‌بێت.
٥. پێويسته‌ کیبۆردی سیستمی يونيكۆد بۆ نوسين به‌م شێوه‌يه‌ به‌كار بێت: بۆ زمانى (كوردى و عرەبی و فارسی) ‌ فۆنتى Noto Naskh Arabic , بۆ زمانى ئينگليزى فۆنتى Times New Roman بێت بە قەبارەی ١٢.
٦. پێويسته‌ بۆشايى نێوان دێڕه‌كان به‌ قه‌باره‌ى 1.15 بێت.
٧. پێويسته پوختەی توێژينه‌وهەر یەکە لە ئامانج، میتۆدۆلۆجی و ئەنجامی تێدابێت.
٨. وشه‌كليلييه‌كان (Keyword) له‌ شه‌ش (٦) وشه‌ زياتر نه‌بێت.
٩. پوختەی توێژينه‌وه بە شێوەێ ئۆنڵاین لە ماڵپەری فەرمی کۆنفڕانس وەردەگیرێن.

مەرج و ڕێنماییەکانی وەرگرتن و نوسینی توێژینەوە

١. توێژینەوەکە پێشتر لە هیچ گۆڤارێک بڵاونەکرابێتەوە یان ڕەتنەکرابێتەوە.
٢. لە لایەن پسپۆری شارەزاوە هەڵسەنگاندن بۆ توێژینەوەکان دەکرێت.
٣. توێژینەوە بە زمانی ئینگلیزی، کوردی، عەرەبی و فارسی وەردەگیرێن.
٤. توێژينه‌وه بە شێوەێ ئۆنڵاین لە ماڵپەری فەرمی کۆنفڕانس وەردەگیرێن.

شێوازى نوسين:

١. ژماره‌ى په‌ڕه‌كانى توێژينه‌وه‌ له‌ 25 لاپه‌ڕه‌ى A4 زياتر نه‌بێت.
٢. پێويسته ‌لاپه‌رى يه‌كه‌مى توێژينه‌وه‌كه‌ ئه‌م زانياريانه‌ى تێدا بێت.

  •  ناونيشانى توێژينه‌وه‌كه.
  •  ناوى توێژه‌ر يان توێژه‌ران.
  •  نازناوى زانستى.
  •  شوێنى كاركردن.
  •  ئيمێل.
  •  ژماره‌ى ته‌له‌فۆن.

٤. كورته‌ى توێژينه‌وه پێويسته‌ به‌ زمانى توێژينه‌وه‌كه‌ بێت و له‌ دووسه‌د وشه‌ زياتر نه‌بێت.
٥. وشه‌كليلييه‌كان (Keyword) له‌ شه‌ش (٦) ‌ وشه‌ زياتر نه‌بێت.

ريزبه‌ندى بابه‌ته‌كان:

پێويسته‌ بابه‌ته‌كانى توێژينه‌وه‌ به‌م شێوه‌يه‌ ريز بكرێت.
١- ناونيشانى توێژينه‌وه‌.
٢- پوخته‌ى توێژينه‌وه‌ به‌‌ زمانى توێژينه‌وه‌.
٣- پێشه‌كى.
٤- ناوه‌رۆك.
٥- ئه‌نجام و (پێشنياز ئه‌گه‌ر هه‌بێ).
٦- په‌راوێزه‌كان.
٧- سه‌رچاوه‌كان.
٨- پاشكۆ ( ئه‌گه‌ر هه‌بێ).

ڕێكخستنى شێوازی لاپه‌ڕه‌:

پێويسته‌ شێوازى لاپه‌ڕه‌ به‌م شيوه‌يه‌ى خواره‌وه‌ رێك خرا بێت.
١- قه‌باره‌ى لاپه‌ڕه‌ A4 بێت.
٢- به‌جێ هێشتنى 2.5 سم بۆشايى له‌ هه‌ر چوار لاى لاپه‌ڕه‌.
٣- پێويسته‌ په‌راوێزه‌كان له‌ كۆتايى توێژینەوه‌بێت نه‌ك له‌ كۆتايى لاپه‌ڕه‌‌. هه‌روەها به‌شێوه‌ى ده‌ستى(manual) بێت نه‌ك تۆماتيكى (auto).
٤- پێويسته‌ بۆشايى نێوان دێڕه‌كان به‌ قه‌باره‌ى 1.15 بێت.
٥- پێويسته لەسەرەتای بڕگه (په‌ره‌گراف) شه‌ش خال بۆشايى (Space) بێت و بۆشایی نێوان دوو پەرەگراف یەک سانتیمەتر بێت.
٦- پێويسته وشه‌ى سه‌ره‌تاى په‌ره‌گراف ‌ 1 سم و به‌ شێوه‌ى ئۆتۆماتيك (auto)بێت.
٧- پێويسته‌ تۆماركردنى په‌راوێز و سه‌رچاوه‌ به‌ شێوه‌ى هارڤارد بێت, به‌م‌ شێوه‌يه‌ ‌ له‌ ناو تێكستى لێكۆلينه‌وه‌كه‌دا بێت ( نازناو، ساڵى چاپ، ژماره‌ى لاپه‌ڕه‌)
٨- ريزكردنى سه‌رچاوه‌كان به‌ سيسته‌مى ئه‌لفوبێ بێت و پێويست ناكات ژماره‌ يان خاڵى بۆ دابنرێ.
٩- پێويسته‌ نه‌خشه ‌و وێنه ‌و هێلكارى, به‌ فۆرماتى JPG یان PNG  و له‌ رووبه‌رى 11*18سم زياتر نه‌بێت و وچۆنيه‌تى (كواليتى) وێنه‌كه‌ به‌رز بێت.
١٠- ژماره‌ى لاپه‌ڕه‌ له‌ ناوه‌راست و له‌ خواره‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌كه‌ بێت.
١١- توێژینەوەکان بڵاودەکرێنەوە لە لایەن لیژنەی زانستی کۆنفڕانسەوە لە گۆڤاری زانکۆی سلێمانی بەشی A، کە دەردەچێت لە لایەن زانکۆی سلێمانی – هەرێمی کوردستان – عیراق
١٢- پێويسته‌ سيسته‌مى يونيكۆد بۆ نوسين به‌م شێوه‌يه‌ به‌كار بێت: بۆ زمانى (كوردى، عرەبی، فارسی) فۆنتى Noto Naskh Arabic بۆ زمانى ئينگليزى فۆنتى Times New Roman بێت.
١٣- پێويسته‌ قه‌باره‌ و جۆری فۆنته‌كان به‌م شێوه‌يه‌ بێت:

ناونیشانزمانی (کوردی، عرەبی، فارسی)زمانی ئینگلیزی
ناونیشانی سەرەکی16 تۆخ Bold16 تۆخ Bold
ناونیشانی لاوەکی14 تۆخ Bold14 تۆخ Bold
ناوەڕۆک1212
پەراوێز1010
جۆری فۆنتNoto Naskh Arabic - DownloadTimes New Roman