دەربارەی زانکۆی هەڵەبجە

به‌پێى سه‌رچاوه‌مێژووييه‌كان هه‌ڵه‌بجه‌يه‌كێكه‌له‌شاره‌دێرينه‌كانى باشوورى كوردستان. ده‌یان پاشماوه‌و ناوچه‌ی شوێنه‌واری دێرین له‌سنوره‌كه‌دا هیە، كه‌هه‌ندێكیان مێژووه‌كه‌یان بۆ پێش زایین و هه‌ندێكیشیان بۆ سه‌رده‌می ئیسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه.‌

سه‌باره‌ت به‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی ئه‌مڕۆش له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا ‌بنه‌ماڵه‌ی سیانزه‌ماڵه‌، كه‌له‌به‌گزاده‌كانی شیوه‌كه‌ڵی ناوچه‌ی شارباژێڕن هاتوونةتة شوێنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و به‌هۆی گونجاوی ناوچه‌كه‌وه‌بۆ ژیان تيايدا گيرساونه‌ته‌وه.‌

ئه‌گه‌رچى هه‌ڵه‌بجه‌له‌ساڵی 1842وه‌وه‌ك قه‌زا ناوی هاتووه‌، بەڵام هه‌تا ساڵى 1869 به‌ڕێوه‌به‌ر ئيداره‌ى ناحيه‌كه‌كه‌ى كردووه‌، له‌و ساڵه‌دا محه‌مه‌د پاشای جاف وه‌ك یه‌كه‌مین قایمقامی شاره‌كه‌دیاریكرا.

له‌ڕووی ئه‌ده‌بیشه‌وه‌ژماره‌یه‌كی زۆر له‌شاعیره‌گه‌وره‌كانی كوردستان لە ناوچه‌كه‌دا هەبونە و خاوه‌نی سامانێكی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بيی‌و فه‌رهه‌نگییه‌، به‌وپێیه‌ی له‌دوو سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌یان گه‌وره‌شاعیری سه‌ر به‌ڕێبازه‌ئه‌ده‌بییه‌جیاوازه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌ڵكه‌وتوون، له‌وانه‌: مه‌وله‌وی، نالی، مه‌جزووب، گۆران،  تاهیربه‌گی جاف، ئه‌حمه‌د موختار جاف،…هتد

هه‌ڵه‌بجه‌شاری شیعرو هه‌ڵوێست، هه‌ر ساتێك به‌رناوی هه‌ڵه‌بجه‌ده‌كه‌ویت له‌گه‌ڵیدا وشه‌ی شیعرو هه‌ڵوێست له‌ده‌رگای هه‌ست و نه‌ستمان ده‌دات، سووربوون له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نیشتیمانی ئه‌مشاره‌ی به‌كاره‌ساتێك گه‌یاند، له‌مێژوودا ئه‌مشاره‌خاوه‌ن ده‌یان كه‌ڵه‌نووسه‌رو داهێنه‌ره. نمونه‌یان حه‌زره‌تی (نالی) وه‌ك دامه‌زرێنه‌ری قوتابخانه‌ی  شیعری كلاسیكی كوردی و مامۆستا (گۆران) وه‌ك دامه‌زرێنه‌ری هه‌ردوو قوتابخانه‌ی شیعری (ڕۆمانسی و ڕیالیزمی)كوردی، ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی له‌مێژووی وڵاتی عێراق و ناوچه‌كه‌دا یه‌كه‌مین شاره‌كه‌ئافره‌ت توانیویه‌تی وه‌ك (قائمقام)ی شار كاره‌كارگێڕییه‌كان به‌ڕێوه‌ببات له‌لایه‌ن ( عادیله‌خانمه‌، وه‌كه‌دایكی هه‌ردوو شاعیرو ڕۆمانووسی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان (ئه‌حمه‌د موختار جاف) و (تاهیر به‌گی جاف)ه‌، له‌ئێستاشدا شاری هه‌ڵه‌بجه‌له‌كوردستاندا به‌شاری ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان ناسراوه‌.

زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ يەکێکە لە زانکۆ حکومیەكانى ھەرێمی کوردستان له ساڵی2010 دامەزرا، 
زانکۆی ھەڵەبجە له‌ئێستادا  لە پێنج كۆلێج پێكهاتووه‌ و ستافی ئەكادیمیەكەی نزیكەی 160 مامۆستایە لە هەڵگری نازناوە زانستییە جیاوازەكان و ژمارەی خوێندكاری زیاترە لە 3500 خوێندكار